وەزیری كاری لیبیا: ئامانجی كۆنفرانسی كاری عەرەبی بەرزكردنەوەی هاوكارییە ئابوورییە هاوبەشەكانە

ناوخۆ
  • 27-04-2024, 15:14
  • +A -A

    بەغدا   - INA-  ویسام مەلا
    وەزیری كار و چاكسازی لە حكومەتی یەكگرتوویی نیشتمانیی لیبیا، عەلی عابد ئەبو عزوم، ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستیكردەوە كە ئامانجی كۆنفرانسی كاری عەرەبی بەرزكردنەوەی هاوكارییە ئابوورییە هاوبەشەكانە.
    ئەبو عزوم لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: كۆنفرانسەكە لە كاتێكی زۆر گرنگدا لە ژێر ڕۆشنایی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەڕێوەدەچێت، ئاماژەشی بەوەدا كە كۆنفرانسەكە بۆ هاریكاری هاوبەشی عەرەبی لە بواری هێزی مرۆیی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی بازاڕی كار دەبنەوە، بەتایبەتی زیرەكی دەستكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەڕێگەی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوەكەوە، پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدایە بە شێوەیەكی ئەرێنی لە ڕێگەی ڕاهێنانی گەنجان بۆ ئەو كارانەی پەیوەندییان بە ئاسایشی ئەلیكترۆنی و زانیاری و تەكنەلۆژیاوە هەیە و وڵاتانی عەرەبی لەم كۆنفرانسەدا كۆبوونەوە بۆ پشتگیریكردن و هەڵوێستی كۆمكاری عەرەبی و بەرزكردنەوەی هاوكارییە ئابوورییە هاوبەشەكان، ئاماژەی بەوەشكرد چڕی دانیشتووان و هێزی گەنجەكانی  عەرەبی زۆرن و بۆ پاڵپشتی ئابووریی عەرەبی و سوودگەیاندن بە وڵاتان لە هێزی كار بەتایبەت وڵاتانی هەناردەكاری نەوت بەكاردەهێنرێت، چونكە ئەزموونێكی گەورەیان هەیە كە دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت.