بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری، جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایشی تەواو لە ناوچەی بەتاوین و بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە شێوە جۆراوجۆرەكانی كردەوە، جەختی لە گرنگی گەڕانەوەی ناوچەی بەتاوین كردەوە وەك ڕووبەرێكی پایتەختی بەغدا، بەهۆی هەڵكەوتەی ستراتیژی و پێگەی ئابوورییەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد لە بارەگای كۆنترۆڵكردنی ئۆپەراسیۆنەكان لە ناوچەی ئەلبەتاوین لە بەغدا، لە بوونی بریكاری وەزیران و بەڕێوەبەرانی كار و سەركردەكان و بریكاری شارەوانی شارەوانی بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەی كە پێنجشەممەی ڕابردوو لەلایەن دەزگا و فەرمانگە تایبەتمەندەكانەوە لە وەزارەتی ناوخۆ دەستیپێكرد، هەروەها شیكردنەوەی داتاكانی، كە بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەناو ئەم ناوچەیەدا بە هاوبەشی هات لەگەڵ هەڵمەتێكی شارەوانی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و هەڵگرتنی سەرپێچیەكان بەتایبەت دوای كردنەوەی شەقامەكانی ناوچەكە و گەڕانەوەی بەرژەوەندی و ژیان بۆیان.
وەزیری ناوخۆ جەختی لە پێویستی پاراستنی ئاسایشی تەواو لە ناوچەی بەتاوین و بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە شێوە جۆراوجۆرەكانی و پاراستنی ئەو دەستكەوتە ئەمنییانەی كە لەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەدا بەدەست هاتوون كردەوە.
دووپاتیشی كردەوە : گرنگی گەڕانەوەی ناوچەی بەتاوین وەك ڕووبەری بەغدای پایتەخت، بەهۆی هەڵكەوتەی ستراتیجی و پێگەی ئابوری و خۆگرتنی زۆر شوێنی گرنگ، لەوانەش هۆتێل و ئەوانی تر، و هاندانی ئەو ناوچەیە و بزووتنەوەی بازرگانی لەناو ئەم ناوچەیەدا.