بەسەرپەرشتی سەرۆك وەزیران كۆنفرانسی كاری عەرەبی پەنجاهەمین دانیشتنی خۆی لە بەغدا دەستپێدەكات

سیاسی
  • 27-04-2024, 11:21
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە چالاكییەكانی كۆنفرانسی كاری عەرەبی (خولی پەنجاهەمین ) بە پاڵپشتی و ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەستیپێكرد.
    كارەكانی دانیشتنەكە بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە سەرۆكایەتی ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، تا چوارەمی ئایاری داهاتوو بەردەوام دەبێت.
    وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی چوارشەممەی ڕابردوو پشتڕاستی كردەوە كە كۆنفرانسی كاری عەرەبی تیشك دەخاتە سەر ئاستەنگەكانی سەرچاوە مرۆییەكان لە وڵاتانی عەرەبی.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە :  بەغدای پایتەخت لە 27ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران میوانداری كارەكانی خولی 50 هەمین كۆنفرانسی كاری عەرەبی دەكات، بە سەرۆكایەتی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی، و تا 4ی ئایاری داهاتوو بەردەوام دەبێت و باس لە پرسەكانی بازاڕەكانی كار و كرێكاران لە جیهانی عەرەبیدا بكەن.
    نەجمعەقابی وتەبێژی وەزارەتەكە پشتڕاستی كردەوە، بەپێی بەیاننامەكە : لە دانیشتنەكەدا كۆمەڵێك بابەتی گرنگ لە بەرنامەی كاردا تاوتوێ دەكرێت، كە دەست دەخاتە سەر ئەو پرسە گرنگانەی كە ڕاستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر بازاڕەكانی كار و پرسی كرێكاران لە جیهانی عەرەبیدا هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد كە گرنگترینی ئەم بابەتانە بریتین لە ئەوە ڕاپۆرتی بەڕێوەبەری گشتییە سەبارەت بە داهاتووی سەرچاوە مرۆییەكان لە ژێر ڕۆشنایی شۆڕشی تەكنەلۆژی، و ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی سەرچاوە مرۆییەكان دەبنەوە لە وڵاتانی عەرەبی لە ژێر ڕۆشنایی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیدا.
    ڕوونیشیكردەوە : لە ڕاپۆرتەكەدا باس لە چۆنیەتی ئامادەكردنی هێزی كار دەكرێت لە داهاتوودا، بە گرنگیدان بە ڕاهێنان و خوێندنی بەردەوام، بۆ بەرزكردنەوەی ئەو لێهاتووییانەی پێویستن بۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییە تەكنەلۆژییەكان، ئاماژەی بەوەشكرد ڕاپۆرتەكە باس لە هاوسەنگی و یەكگرتنی نێوانیان دەكات لە تەكنەلۆژیا و توخمە مرۆییەكان و ئەو كاریگەرییەی كە تەكنەلۆژیا دەتوانێت هەیبێ لەسەر دروستكردنی هەلی كاری نوێ و باشتركردنی بارودۆخی كاركردن.
    عەقابی ڕایگەیاند : تێڕوانینێكی گشتگیر لە چالاكییەكان و بەرنامەكانی جێبەجێكردنی ڕێكخراوی كاری عەرەبی لە ساڵی ڕابردوودا دەخرێتەڕوو لە چوارچێوەی پلانی پەسەندكراوی خۆیدا بەپێی پێویستی سێ لایەنی بەرهەمهێنەر لە دانیشتنەكەدا تیشك دەخرێتە سەر هەوڵەكانی ڕێكخراوەكە لە ساڵی ڕابردوودا پشتگیریكردنی وڵاتانی ئەندام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زۆرێك لە ئاستەنگە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان، لە ڕێگەی چالاكییە جۆراوجۆرەكانی جێبەجێكراوەوە كە دابەشبوون و هەمەجۆریی جوگرافی لەبەرچاو دەگرن، لە ڕێگەی خولی ڕاهێنان و سیمینار و كۆڕ و كۆنفڕانسەوە، جگە لە بەشداریكردنی ڕێكخراوەكە لە زۆرێك لە چالاكیی و كۆنفرانسە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆنفرانسەكەدا باس لە بڕگەی هەشتەم دەكرێت بۆ پەرەپێدانی سیاسەتەكان بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنان و بەردەوامیی لە بازاڕەكانی كاری عەرەبیدا، و ئەمەش بریتییە لە شیكردنەوەی ئەو هۆكارانەی كە بەشدار دەبن لە بەرزكردنەوەی ژینگەی كار و هاندانی گەشەی ئابووری، هەروەها ڕەچاوكردنی ڕێگاكان بۆ باشتركردن و پەرەپێدانی سیاسەتەكان، و ڕۆڵەكانی داواكراو لە سێ لایەنی بەرهەمهێنان و كاری عەرەبی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : گرنگییەكی تایبەت بە كاركردن لەسەر سەكۆ دیجیتاڵییەكان دەدرێت، لەڕێگەی بابەتی تەكنیكییەوە، لەكاتێكدا بڕگەی نۆیەم باس لە تەحەددیات و دەرفەتەكانی پەیوەست بە كاری شایستە بۆ گەنجان لەسەر سەكۆ دیجیتاڵییەكان دەكات، چونكە پێداچوونەوە بە كاریگەری ئابووری كاركردن لە ڕێگەی سەكۆ دیجیتاڵییەكان لەسەر گەنجان و كاریگەرییەكانی لەسەر دامەزراندن، و پێشنیاری ڕێوشوێنەكان دەكات بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی مافەكانی كرێكاران و باشتركردنی بارودۆخی كاركردن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رێكخراوی عەرەبی لە ساڵی 1965 لە یەكەمین كۆنفرانسی وەزیرانی كار كە لە بەغدا بەڕێوەچوو دامەزرا، ئامانجەكانیش هەماهەنگی هەوڵەكان بوو لە بواری كار و كرێكاران، لەسەر ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی، بۆ پەرەپێدان و پاراستنی مافەكانی سەندیكاكان و ئازادییەكان، و پێشكەشكردنی هاوكاری تەكنیكی لە بوارەكانی كاركردندا.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : رێكخراوی كاری عەرەبی هەموو وڵاتانی عەرەبی لەخۆدەگرێت، هەروەها ناوازەیە لە نێو ڕێكخراوە عەرەبییەكانی دیكەی تایبەتمەند لە جێبەجێكردنی سیستمی نوێنەرایەتی سێ قۆڵی (حكومەتەكان، كرێكار، خاوەنكار)، و كۆنفرانسەكە پێكدێت لە سەرجەم نوێنەران كە بە شێوەیەكی دروست باوەڕپێكراون، بە ئاگاداری وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی كاری عەرەبی كە لە مادەی پێنجەمدا - بڕگەی 3 و چوارەمی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێكخراوەكەدا هاتووە، ئاماژە بەوە دەكات كە لیژنە هەن كە لە كۆنفرانسەكەوە سەرچاوە دەگرن، كە بریتین لە لیژنەی ڕێكخستن، لیژنەی داڕشتن، ڕێككەوتنەكان و لیژنەی ڕاسپاردەكان، لیژنەی باوەڕپێكردنی ئەندامێتی، لیژنەی دارایی، و لیژنەی مافی ژنان.