كەش و هەوا: بارانبارین وهەورە بروسكە وبارینی تەرزە و دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 27-04-2024, 10:15
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرد هەورە تریشقە و بارینی تەرزە  و دابەزینی پلەكانی گەرما.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كەش و هەوای سبەینێ یەكشەممە، نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم، بەتایبەتی لە بەشەكانی ڕۆژئاوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    رۆژی دووشەممە كەش و هەوا بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم، كە لە شەودا چڕیەكەی زیاد دەكات و لە هەندێك كاتدا دەبێتە هەورە بروسكە، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست چەند پلەیەك دادەبەزن و لە رۆژانی پێشوو نزیك دەبنەوە لە ناوچەی باشووری وڵات.
    سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەندێكجاریش هەورە بروسكە دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی تەرزە لە هەندێك شوێن هەیە و پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك دادەبەزن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    دۆخی كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ چوارشەممەی داهاتوو هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەندێكجاریش رهەورە بروسكە دەبێت، هەروەها ئەگەری دابەزینی تەرزە لە هەندێك شوێن هەیە، هەروەها پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.