شنێشل: ئامانجمان سەركەوتنە بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس لەدەروازەی ژاپۆنەوە

وەرزش
  • 27-04-2024, 01:02
  • +A -A

    دۆحە - INA- عیماد ركابی
    ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیادی نیشتمانی، ڕازی شنێشل، پشتڕاستی كردەوە كە ئامانجی تیپەكە ئەوەیە لە ڕێی دەروازەی ژاپۆنەوە سەركەوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس بەدەست بێنێ.
    دوای سەركەوتنی لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان  و بە بردنەوەی بە گۆڵێك، شنێشل  بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ئەم سەركەوتنە بە ئیرادەی یاریزانەكان و ستافی تەكنیكی و كارگێڕی هات ، كە بەڵێنیان بەخۆیان دا كە قەرەبووی یەكەم دۆڕانیان بكەنەوە بەرامبەر هەڵبژاردەی تایلەند، ئەمەش خاڵێك بوو دەستپێكردن بۆ تیپەكەمان، كە سەركەوتوو بووە لە سەلماندنی خۆی.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە بە چاوی سەركەوتن و پاڵاوتن بۆ یاری كۆتایی و دەستەبەركردنی بلیتی پاڵاوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس سەیری یاری داهاتوو دەكەین بەرامبەر هەڵبژاردەی ژاپۆن.
    لای خۆیەوە یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی نیشتمانیمان، عەلی جاسم دووپاتی كردەوە ئەم سەركەوتنە ئەوە پشتڕاست دەكاتەوە كە هەڵبژاردەی عێراق باشە و هاتووە بۆ ئەوەی یەكێك لە كارتەكانی پاڵاوتن بۆ ئۆڵۆمپیاد بڕفێنێت و كێبڕكێی پاڵەوانێتی بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : من بۆ كۆمەڵەكە یاری دەكەم و هەڵبژاردەی نیشتمانی شانازییەكی گەورەیە كە لە ڕیزەكانیدا بم، گرنگترین شت بردنەوەیە لە یاری داهاتوو بەرامبەر ژاپۆن بۆ ئەوەی پاڵاوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس مسۆگەر بكات.