وەزیری ناوخۆ: سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی ناوچەی بەتاوین كرد

ئەمنی
  • 27-04-2024, 00:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری دووپاتی كردەوە كە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕێنمایی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان لە ناوچەی بەتاوین لە بەغدا كردووە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ، لە میانی ئامادەبوونی مەیدانیدا ئێوارەی ڕۆژی هەینی، بۆ سەرپەرشتیكردنی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە ناوچەی بەتاوین لە بەغدا.
    وەزیرەكە ئاماژەی بەوەشكردووە بەپێی بەیاننامەكە : رێنمایی لەلایەن سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە هەیە بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان لە ناوچەی بەتاوین، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە لەوێ بەردەوامە لەگەڵ جێگیركردنی دەوریەی فریاگوزاری و باقی جومگەكان و پێكهاتەكانی وەزارەت بۆ نەهێشتنی تاوان بە شێوە جیاوازەكانی .
    وەزیر جەختی لەوە كردەوە كەئۆپەراسیۆنەكە هاوكات لەگەڵ هەوڵی خزمەتگوزاریی بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانییەكان بۆ خزمەتكردنی خەڵكی ناوچەی بەتاوین كە زیانێكی زۆریان بەركەوتووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی تاوانەكانەوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە ئەنجامێكی ئەرێنی  دەبێت بۆ دابینكردنی كەشێكی سەلامەت و گونجاو بۆ هەموو هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە