ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان: پێكهێنانی لیژنەیەكی بەدواداچوون بۆ هێرشی تێكدەرانەی كێڵگەیەكی غازی سلێمانی

ئەمنی
  • 26-04-2024, 23:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ زانینی بارودۆخی هێرشی تێكدەرانەی كێڵگەی غازی كۆر مۆر لە سلێمانی ڕاگەیاند.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی تەكنیكی پێكهێنا بۆ زانینی بارودۆخەكە لە هێرشی تێكدەرانە كە بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئەنجامدرا و كێڵگەی غازی كۆر مۆر لە قەزای قادركەرەمی سەر بە پارێزگای سلێمانی كردە ئامانج لە كاتژمێر 19:15ئەمڕۆ هەینی كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو كەس وبرینادربوونی دووكەسی تر كە هەموویان لە ڕەگەزنامەی ئاسیایەوییان هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتێكدا ئیدانەی ئەم هێرشە چەپەڵانە دەكەین بۆ سەر سامانی ئابوری عێراق، دووپاتی دەكەینەوە كە دەستدرێژكاران سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن لەسەر ئەو هێرشانەی كە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئابوری نیشتمانی دەدەن و كاریگەری لەسەر چەرخی پێشكەوتن و گەشەسەندن كە عێراق شاهیدییە