سلێمانی - INA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی كرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر ئیدانە دەكەم و خەمبار بووم بەگیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند كارمەندێك لەئاكامی هێرشەكەدا.
داوا لە حكومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم دەكەم، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی ورد دەست پێ بكەن و ڕێكاری جدی بگرنەبەر بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە كەتیایدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی و خەڵكی كوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەكی دەبن.