بەغدا - INA
ڕۆژی هەینی فەرماندەیی هێزە سنوورییەكان دەستگیركردنی 45 دزەپێكەری بیانی ڕاگەیاند كە هەوڵی بەزاندنی سنوورەكانیان داوە بە شێوەیەكی نایاسایی لە سلێمانی.
بەیاننامەیەكی فەرماندەیی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و هاتووە: لە چوارچێوەی ئەركەكانی فەرماندەیی هێزە سنوورییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەكانی دزەكردن و قاچاخچێتی، هەروەها لە ئۆپەراسیۆنی جیادا، فەوجەكەی دوو لە لیوای 21ی سنووری و فەوجی سێیەم لە لیوای سێی سنووری ناو فەرماندەیی سنووری هەرێمی یەك توانیان (45) دزەپێكەری بیانی دەستگیر بكەن كە ویستوویانە بە شێوەیەكی نایاسایی لە سنووری ئیدارەی پارێزگای سلێمانی سنوور ببەزێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد : ڕاپۆرتی دەستگیركردنێكی دروست ئامادەكرا و ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر.