بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دادوەر حەیدەر حەنون، بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئینتەرپۆلی لە بەغدا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : دادوەر حەیدەر حەنون لە میانی سەردانەكەیدا بۆ بارەگای نێودەوڵەتی ئینتەرپۆل لەشاری لیۆنی فەرەنسی لەگەڵ سەرۆكی ئینتەرپۆل لیوا ئەحمەد ڕەیسی كۆبووەوە ، لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختی لەسەر پێویستی هاوكاریكردنی هەموو وڵاتان و ڕێكخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان كردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دادگاییكردنی تاوانباران، و دابیننەكردنی ژینگەیەكی سەلامەت بۆیان، داوای لە ئینتەرپۆل كرد كە مەودای لێكۆڵینەوەكان بۆ فراوانتر بكات و تاوانەكانی پارە بەگشتی و تاوانەكانی گەندەڵی بەتایبەتی لە چوارچێوەی كار و دەسەڵاتی دادوەریدا.
حەنون هۆشداریی داوە بەگوێرەی بەیاننامەكە لە جددیەتی بەڵای گەندەڵی و هەڕەشەكانی بۆ سەر بناغەكانی سیستەمی دیموكراسی و هۆكارەكەی بۆ بڵاوبوونەوەی هەژاری و نزمی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان و پەروەردە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ماددە هۆشبەرەكان، بازرگانیكردن بە مرۆڤـ، ئەندامەكانی مرۆڤـ، پیسبوون و سپیكردنەوەی پارە، هەموویان لە ژێر ڕۆشنایی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە جیهاندا گەشە دەكەن و تاوانی گەندەڵی لە وڵاتێكی دیاریكراودا ناوەستێت.
حەنون دەشڵێت : عێراق ئەركە نێودەوڵەتییەكانی خۆی جێبەجێكردووە كە لە ڕێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان دژی گەندەڵیدا هاتووە، داوای لە باقی وڵاتان كردووە بە پێی ئەوەی لە بابەت و مادەكانی ڕێككەوتنەكەدا هاتووە، هاوكاری دوولایەنە بكەن، بەمەبەستی ڕادەستكردنەوەی كەسانی داواكراو ، بە تایبەتی كە عێراق، لەم قۆناغەی ئێستادا، چێژ لە بوونی حكومەتێكی نیشتمانی وەردەگرێت كە شەڕی دژی گەندەڵی دامەزراندووە و گەندەڵی لە سەرووی لیستی ئەولەویەتەكانیانەوەیە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەوڵەتەكان دەبێت دۆخی ڕادەستكردنەوەی ئیداری چالاك بكەن، كە دەوڵەتێكە بە ڕادەستكردنەوە ئاسانكاری بۆ دەكرێت بە بەراورد بە ڕادەستكردنەوەی دادوەری.