بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ستایشی هەوڵەكانی عێراقی كرد بۆ دەستگیركردنی كۆمپانیا ساختەكانی حەج.
سەرچاوەیەكی فەرمی لەوەزارەتی حەج و عومرەی سعودە لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەتووە وتیایداهاتووە : وەزارەتی حەج وعومرەی سعودیە چاودێری ریكلامەكانی كۆمپانیا و هەڵمەتەكانیان كردووە وجگە لەهەژماری ساختە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كەبانگەشەی ڕێكخستن دەكە كە حەج بە نرخێكی سەرنجڕاكێش، داوای وریایی لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو جۆرە هەڵمەت و كۆمپانیایانە دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد :لەمبارەیەوە وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ستایشی ئەو هەوڵانە دەكات كە لەلایەن دەسەڵاتی باڵای حەج و عومرە لە كۆماری عێراقدا دراوە، بە هاوكاری دەسەڵاتدارانی عێراق، بەو پێیەی زیاتر لە 25 كۆمپانیای ساختە بەبازاڕكردنی حەجی بازرگانیدا بوون و هەروەها ئەو هەوڵانەی هەموو وڵاتان لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردە ناڕێكخراوەدا بەرز دەنرخێنێت.
وەزارەتەكە پێشتر ڕوونیكردبووەوە كە عومرە، گەشتوگوزار، كار، سەردانی خێزان، ترانزێت، و جۆرەكانی تری ڤیزا خاوەنەكانیان شایستە ناكەن بۆ ئەنجامدانی حەج، داوای لە هەموو لایەك كرد پابەندی ئەو ڕێنمای و یاسایانە بن كە لەلایەن دەسەڵاتە فەرمییەكانەوە سەپێنراون كە ڕێكخەری حەج، و نەگوازرێتەوە لەلایەن كۆمپانیا و فەرمانگە ساختەكانەوە، كە ئیدیعای بوونی هەڵمەتی بازرگانی حەج و ناوی دیكە دەكات.