بەغدا -INA
ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی، بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكرد سێ پارێزگا 40 پلە تێپەڕێنن.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كەشوهەوا بۆ سبەینێ شەممە، بەشێوەیەكی گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
ڕۆژی یەكشەممە كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ هەورە بروسكە ناوبەناو، سووكە بارانی و پەرشوبلو، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور لە ڕۆژدا دەست پێدەكات و لە شەودا دەڤەری باكوریش دەگرێتەوە، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوەڕاست و باكور، و لە ناوچەی باشوور كەمێك دادەبەزێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، كەش و هەوا بەشێوەیەكی گشتی هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران، هەندێكجاریش بروسك دەبێت، هەروەها باران بارین لە پاشنیوەڕۆ دەستپێدەكات. پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی باشوور و باكور، و كەمێك دادەبەزێت بۆ ناوچەكانی ناوچەی ناوەڕاست،با لە ڕۆژدا چالاك دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە شوێنە جیاوازەكاندا.
كەش وهەوای بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتووهەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران، هەندێكجار بروسكە ، چڕیی سوك بۆ مامناوەند بە تایبەت لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور. پلەكانی گەڕما كەمێك دادە بەزێت لەناوچەی باكوور، چەند پلەیەك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور دادەبەزێت، و با لە ناوچەكانی ناوەڕاست چالاك دەبێت و لە باشووریش لە ڕۆژدا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز خۆڵ لە شوێنە جیاوازەكاندا.