راوێژكارێكی حكومەت هۆشداری كردنەوەی دەرگای گەندەڵی دەدات لە ڕەشنووسی یاسایەكدا كە لە كارنامەی پەرلەماندایە 

سیاسی
  • 25-04-2024, 17:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆك وەزیران زیا ناسری، هۆشداریدا لەوەی كە ڕەشنووسی یاسایەك لە كارنامەی پەرلەمان بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەرگای گەندەڵی دەكاتەوە.
    ناسری لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی "X " وتی: لە دانیشتنی بیستەمدا پێداچوونەوەمان بە كارنامەی پەرلەمان كرد، بڕگەی چوارەم: (گەڕاندنەوەی موڵكەكان بۆ خاوەنەكانیان..) ئەوەندەی تایتڵەكە بۆ خاوەن مافەكان دادپەروەرانە دەردەكەوێت، ڕەنگە دەرگای گەندەڵی بكاتەوە كە بەهای دەیان ملیار كە سەرچاوە داراییەكانی دەوڵەت توشی (نەزیف) بكات و  لە ژێر ناونیشانێكی گەشاوەدا لە ڕووی ئابوورییەوە بارگرانی بكات.
    پێشبینیشی كرد ئەم یاسایە دەرگای هەڵسەنگاندن بۆ هەزاران موڵكی پێشتر فرۆشراو بكاتەوە بۆ ئەو كەسانەی پێیان وایە هەڵسەنگاندنی موڵكەكانیان نادادپەروەرانە بووە.
    كارنامەی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە دانیشتنی خۆیدا كە بڕیارە شەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەكانی لەخۆگرتبوو، كە بەشێك لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی (هەڵوەشاوە) دەگرێتەوە.