بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ڕەوتی حكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم جەختی لە پابەندبوون بە دەستوور و گەڕاندنەوەی دۆسیەكانی پەیوەست بە ئەنجومەنی پارێزگاكان كردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە گواستنەوەی دەسەڵاتەكان لە قۆناغی پێشوودا لەبەرچاو نەگیراوە .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ڕەوتی حكمەی نیشتمانی، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە، “سەرۆكی حكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم ، سەردانی پارێزگاری میسانی كردووە و لەگەڵ پارێزگاری میسان، حەبیب فەرتووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا، سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان و بەڕێوەبەرانی بەشی خزمەتگوزاری و سەركردە ئەمنییەكانی پارێزگاكە كۆبووەوە".
بەگوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە "سروشتی دیدگا یەكتربڕەكان لە ئیدارە لە نێوان چارەسەر لە ڕێگەی ناوەندگەرایی و لامەركەزی كرد، جەختی لەسەر "پابەندبوون بە دەستوور و گەڕاندنەوەی ئەو فایلانەی پەیوەستن بە ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "گواستنەوەی دەسەڵاتەكان لە قۆناغی پێشوودا گواستنەوەیەكی بیركراوە نەبووە، ئەمەش پارێزگارییەكانی سەرلێشێواو و وێنەیەكی بەخشی كە توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییان نییە"، جەختیشیكردەوە "گرنگی كاركردن و گەیشتن بە دەستكەوتەكە بنەما بێت".
بەگوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە سەید حەكیم وتیشی: "ئاوەدانكردنەوە بازاڕی كار دەباتە پێشەوە. هەروەها جەختمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان و مامەڵەكردن وەك تیمێك لەگەڵ دەسەڵاتە كارامەكان كرد"، دووپاتیكردەوە "پشتیوانیكردن بۆ پارێزگارەكان و پێدانی دەرفەتیان بۆ بنیاتنانی شارەكانیان".