سەرۆك كۆمار و عەبدولمەهدی جەختیان لەسەر پێویستی یەكگرتنەوەی هەوڵەكان بۆ پارستنی دەستكەوتەكانی بەدیهاتووە كردەوە

سیاسی
  • 25-04-2024, 12:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆك كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێداگرییان لەسەر پێویستی یەكگرتنی هەوڵەكان بۆ پاراستنی دەستكەوتە بەدەست هێنراوەكان كرد.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقINA  نێردراوە، تێیدا هاتووە، "سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازی  لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كرد".
    لە راگەیندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەكەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكانی وڵات تاوتوێ كران، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری و ئابوورییەكەی و دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان لە هەموو بەشەكانی عێراق كرایەوە".
    هەروەها ئاماژەیش بۆ ئەوەیش كراوە كە "پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان لە نێوان هەمووان جەختكرایەوە بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی لە بواری دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری بەدەست هاتوون و بەردەوامبوون لە پلان و بەرنامەكان بۆ گەیشتن بە پێشكەوتنی ئابووری و بەرزكردنەوەی ئاستی ژیان".