سەرۆك وەزیران كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ پارێزگای ئەنبار دەهێنێت

سیاسی
  • 24-04-2024, 22:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ پارێزگای ئەنبار هێنا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كۆتایی بە سەردانەكەی هێنا بۆ پارێزگای ئەنبار كە بریتی بوو لە:
    دەستپێكردنی وەرزی بازاڕكردن بۆ بەرهەمی گەنم لە عێراق و گەیاندنی شایستەی دارایی بۆ كۆمەڵێك جووتیار لە پارێزگاكە.
    سەردانی وێستگەی كارەبای ئەنبار كە لە قەزای فورات دانراوە.
    سەردانێكی مەیدانی بۆ نەخۆشخانەی ڕومادی فێركاری، و بۆ بینینی كارەكانی قۆناغی دووەمی نۆژەنكردنەوەی.
    دیداری نەخۆشەكان و خێزانەكانیان و گوێگرتن لە كاریگەرییەكانیان لەسەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان.
    ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ئاوەڕۆ و تۆڕی ئاوەڕۆی ئاوی باران لە قەزای عنە بە تێچووی 101 ملیار دینار، و لە ناحیەی كەبیسە بە تێچووی 108 ملیار دینار.
    ئاڕاستەكردنی وەزارەتی تەندروستی بۆ تەواوكردنی مەرجەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 200 قەرەوێڵەیی بۆ ژنان و منداڵان لە قەزای فەلوجە.
    ئاڕاستەكردنی وەزارەتی تەندروستی بۆ تەواوكردنی مەرجەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای خالیدیە.
    ئاڕاستەكردنی چارەسەركردنی بابەتەكانی پەیوەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی شاری ئەلرەحالیە.
    بەدواداچوونی مەیدانی كاری جێبەجێكاری بەردەوام لە پڕۆژەی كۆمەڵگەی نوێی حكومەت لە ئەنبار.
    سەردانی مەیدانی بۆ پڕۆژەی یاریگای ئۆڵۆمپی ئەنبار، كە توانای 30 هەزار بینەری هەیە.
    كۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆكی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان.
    پێشوازیكردن لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای ئەنبار.
    كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكان لە پارێزگای ئەنبار.
    كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمەڵێك شێخی هۆزەكان و كەسایەتییە دیارەكان لە پارێزگای ئەنبار.
    گەشتێك بۆ یەكێك لە بازاڕەكانی ڕومادی و دیداری لەگەڵ كۆمەڵێك لە دانیشتوانی شارەكە.