وەزیری دەرەوە جەخت لە گرنگی گەیشتن بە هاوكاری نێوان وڵاتانی عەرەبی و بەرزكردنەوەی كاری هاوبەش دەكاتەوە

سیاسی
  • 24-04-2024, 21:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، جەختی لە گرنگی گەیشتن بە هاوكاری نێوان وڵاتانی عەرەبی و بەرزكردنەوەی كاری هاوبەش كردەوە.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ باڵیۆزانی عەرەبی باوەڕپێكراو لە لاهای كۆبووەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا، حسێن ڕوونكردنەوەیەكی كورتی لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی ناوچەكە بووەتەوە لە قۆناغی ئێستادا خستەڕوو.
    جەختیشكردنەوە: لەسەر گرنگی گەیشتن بە هاوكاری نێوان وڵاتانی عەرەبی بە مەبەستی بەرزكردنەوەی كاری هاوبەش.
    هەروەك تەئكیدیكردەوە، لەسەر پێویستی پشتگیریكردن لە دۆزی فەلەستین لە ئاستە جیاوازەكاندا، لەوانەش پشتیوانیكردن لە فەڵەستین لە لایەنی یاساییەوە لە ڕێگەی دادگا نێودەوڵەتییەكان كە دەكەونە شاری لاهای.