عێراق و میسر جەخت لە گرنگی كەمكردنەوەی تاودان لە كەرتی غەززە دەكەنەوە

سیاسی
  • 24-04-2024, 21:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و فایزە ئەبولنەجا  ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری میسری عەرەبی بۆ ئاسایشی نیشتمانی، تەئكیدیان لە گرنگی كەمكردنەوەی تاودان لە كەرتی غەززە و گەڕاندنەوەی مافی فەڵەستینییەكان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم ئەعرەجی، لە پەراوێزی دوانزەهەمین كۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای تایبەت بە پرسە ئەمنییەكان، كە لە شاری سانت پترسبۆرگی ڕووسیا بەڕێوەچوو، لەگەڵ ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری میسری عەرەبی بۆ ئاسایشی نیشتمانی فایزە ئەبولنەجا  كۆبووەوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە مێژووییە برایانەكانی نێوان عێراق و میسر كرا، هەروەها ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكان بەتایبەتی هاوكاریی ئەمنی و هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێكرا.
    ئاشكراشیكرد: كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی ستایشی سەردانەكەی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بوو بۆ كۆماری میسر كە ڕەنگدانەوەی پەرۆشی عێراق بوو بۆ پەرەپێدان و چەسپاندنی پەیوەندییەكان لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی برا.
    هەر بە پێی بەیاننامەكە، تەئكید لە گرنگی كەمكردنەوەی تاودان  لە كەرتی غەززە و گەڕاندنەوەی مافی فەلەستینییەكان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان كرایەوە.