سەرۆك وەزیران: پرۆسەی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە و جێبەجێكردنی پڕۆژە هەموویان پێویستیان بە سەقامگیری ئەمنی هەیە

ئەمنی
  • 24-04-2024, 21:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە پرۆسەی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان هەموویان پێویستیان بە سەقامگیری ئەمنی هەیە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی كۆبونەوەی فەرماندە ئەمنییەكانی پارێزگای ئەنبار كرد، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگاكە.
    بە پێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: كە پارێزگای ئەنبار گرنگ و تایبەتە لەبەرئەوەی ڕووبەرێكی بەرفراوانی خاكی عێراق پێكدەهێنێت، ئەمەش پێویستی بە هەوڵی دوو هێندە هەیە بۆ ئەوەی ئاسایشی تیادا بپارێزرێت،و  ئاماژەی بەوەشدا: ئەو سەركەوتنانەی بەسەر تیرۆردا بەدەست هاتوون، بەبێ هەڵوێستی خەڵكی ئەنبار كە پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەكانیان دەكرد و لە هەموو پێكهاتەكانیاندا كاریان دەكرد و لە پێناوی پارێزگاكەیان و زێدی خۆیاندا قوربانییان دەدا، نەدەكرا.
    سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند: حكومەت بەرنامەیەكی فراوانی دەستپێكردووە بە ئەولەویەتەكانی پەیوەست بە ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزارییەكان كە دەبێتە هۆی باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان لە سەرتاسەری عێراق، جەختیشیكردەوە: كە پرۆسەی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە، و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان هەموویان پێویستیان بە سەقامگیری ئەمنی هەیە، و ئەمەش دەكەوێتە سەر بەرپرسیارێتی هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان كە پێویستمانە و دەبێت هەوڵی زیاتر بدەن، وەك ئەوەی پێشتر لە شەڕی تیرۆردا كردی.
    هاوكات سودانی ڕێنمایی كرد كە پیاوی ئەمنی بە باشترین شێوە لە وێنەی دەوڵەت ڕەنگ بداتەوە، و بەپێی پێوەرەكانی یاسا و مافەكانی مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیاندا بكات بەبێ سەرپێچی یان دەستدرێژیكردنە سەر كەرامەتی خەڵك.