بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكرەوە: كە كاركردن لەسەر پڕۆژەكان بەبێ تەواوكردنی ژێرخان، بەفیڕۆدانی سەرمایەیە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە بینای پارێزگا ئەنبار سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە تیایدا سەرۆكی فەرمانگەكانی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردن لە پارێزگاكە بە ئامادەبوونی پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەنبار و ژمارەیەك لە بریكاری وەزارەتەكان تیایدا بەشداربوون.
بەپێی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پلانەكانی پارێزگا و بەرنامە خزمەتگوزاری و پڕۆژەكانی تری كەرتەكان كرا، دیارترین كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم بەرەوپێشچوونی جێبەجێكردنی پڕۆژەكان تاوتوێكران، هەروەها ڕێنمایی درا بۆ بەدواداچوون و چارەسەركردنیان بە ئامانجی خێراكردنی تەواوكردنیان بەپێی سنوورداركردنی كاتەكانی پەسەندكراو.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی پێداچوونەوە بوو بەو پڕۆژانە كە لەلایەن سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكانەوە جێبەجێ دەكرێن، بەپێی ئەو ئەولەویەتانەی حكومەت دایناوە، هەروەها بە ئامادەبوونی سەرۆكی دەزگای شەهیدان، مەلەفی شەهیدان و قوربانیانی تیرۆر و پێویستی ئەو پارانە بۆ ئەو كەسانە بچێت كە بەڕاستی شایستەن تاوتوێ كرا.
هەر لە میانەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیران كۆمەڵێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ پارێزگاكە راگەیاند، بەم شێوەیە:
یەكەم: پڕۆژەكانی ئاوەڕۆی تەندروست و تۆڕەكانی ئاوەڕۆی ئاوی باران لە قەزای عنە بە تێچووی 101 ملیار دینار و لە ناحیەی كەبیسە بە تێچووی 108 ملیار دینار.
دووەم: ئاڕاستەكردنی وەزارەتی تەندروستی بۆ تەواوكردنی مەرجەكانی جێبەجێكردنی ئەو دوو پڕۆژەیەی خوارەوە، لە چوارچێوەی پلانی وەزارەت و ڕێككەوتنی عێراقی-چین:
1- پڕۆژەیەك بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 200 قەرەوێڵەیی بۆ ژنان و منداڵان لە قەزای فەلوجە.
2-پرۆژەیەك بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای خالیدیە.
سێیەم: ئاراستەكردنی چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی شاری رحالیە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سودانی ئاماژەی بە قوربانیدانی خەڵكی ئەنبار و وەستانیان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كرد، و پابەندبوونیان بە خزمەت و ئاوەدانكردنەوە و سوودەكانی گەشەپێدان، و جەختیشیكردەوە: لە پاڵپشتییەكانی بۆ حكومەتی خۆجێی بۆ ئەوەی كارەكانی سەركەوتوو بێت و تیمێكی وەزاری و ڕاوێژكاری لە هەر سەردانێكی پارێزگادا ئامادەن، فایلە گرنگەكان لە هەر پارێزگایەكدا دەستنیشان دەكەن و چارەسەری ئاستەنگەكانیش دەكەن.
سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە: كە لە ئەنبارەوە دەستپێكردنی وەرزی بەبازاڕكردنی گەنمی بۆ هەموو عێراق ڕاگەیاند، جەختیشیكردەوە: كە گەیاندنی شایستەكانی ساڵی ڕابردوو بەبێ دواكەوتن متمانەی جووتیاری بەهێزتر كرد بۆ كاركردن بۆ وەرزەكانی دواتر.
سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە: كە پلانی حكومەت بریتییە لە دروستكردنی نەخۆشخانەی نوێ لە قەزاكانی ئەنبار؛ بەهۆی تەمەنی ئەوەی هەیە، هەروەها ڕێنمایی تەواوكردنی یاریگای ئۆڵۆمپی و دامەزراوە پاشكۆكانی لە كۆتایی ئەمساڵدا، ئاماژەی بەوەشدا: كە سەنتەری پارێزگا بەدەست ناتەواوی پڕۆژەكانی پاكوخاوێنیەوە دەناڵێنێت، و جەختیشیكردەوە: كە كاركردن لەسەر پڕۆژەكان بەبێ تەواوكردنی ژێرخانی ئابووری بەفیڕۆدانی پارەیە.