بەغداد-INA
فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە لاهای دەکات
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- "فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقی لە لاهای کرد و لەگەڵ ستافی بالیۆزخانەی کۆماری عێراق کۆبووەوە و وەزیری دەرەوەی باسی لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و گرنگی ئەدای دیپلۆماسی کە ڕەنگدانەوەی خاڵە دەستپێکەکانی عێراقە لە سیاسەتی دەرەوەدا کرد ،هەروەک سوپاسی ستافی باڵیۆزخانەکەیان کرد بۆ هاوخەمییەکانیان، لەبەشداریان لە پرسەی هاوسەری کۆچکردووی .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لەلایەن خۆیەوە"عەلی هادی " کاربەرێکەری بالێۆزخانەکە بەناوی خۆی و ستافی باڵیۆزخانەوە سوپاسی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی کرد بۆ تێبینی و ڕێنماییەکانی سەبارەت بە ئەدای دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکان ، هەروەک ئامادەبوان هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوای هاوسەری دکتۆر فوئاد دەربڕی و هیوایان خواست کە جێگای هاوسەری کۆچکردویان بەهەشتی نەبڕاوە بێت