بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگی تەواوكاری لە كارەكانی نێوان سەرجەم دەسەڵاتەكان كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگای ئەنبار كرد.
بەپێی بەیاننامەكە، سودانی لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە: كە حكومەت سورە لەسەر بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو فایلانەی پەیوەستن بە هاوڵاتیانی پارێزگاكە، بەتایبەتی لایەنی خزمەتگوزاری، و هەروەك ئاماژەی بە گرنگی تایبەتی پارێزگای ئەنبار كرد، بەو پێیەی ڕووبەرێكی گەورەی زەوی عێراق پێكدەهێنێت، و ئەمڕۆ بە سەقامگیری و ئۆپەراسیۆنەكانی ئاوەدانكردنەوە تایبەتمەندە.
هەروەها جەختی لە گرنگی یەكخستنی كاركردن لە نێوان سەرجەم دەسەڵاتەكان كردەوە، بۆ ئەوەی ئەو یاسا و پڕۆژانە دوا نەكەون كە خەڵك پێویستیانە، بەتایبەتی كە حكومەت پاكێجێكی بەرنامەی دەستپێكردووە و چەندین پڕۆژەی تەواوكردووە كە ساڵانێكە وەستاون.