سەرۆك وەزیران ئاراستەی چڕكردنەوەی هەوڵەكان دەكات بۆ تەواوكردنی نەخۆشخانەی فێركاریی رومادی

ناوخۆ
  • 24-04-2024, 17:57
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئاڕاستەی چڕكردنەوەی هەوڵەكانی كرد بۆ تەواوكردنی نەخۆشخانەی فێركاریی رومادی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەردانی نەخۆشخانەی فێركاریی رومادی كرد، بۆ پێداچوونەوە و بەدواداچوون بۆ كارەكانی قۆناغی دووەمی نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی نەخۆشخانەكە، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگاكە، كە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە ئەوێ‌.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران گەشتێكی بەناو بەشەكانی نەخۆشخانەكەدا ئەنجامدا، و بەدواداچوونی بۆ بارودۆخی نەخۆشانی نەخۆشخانەكە و خزمەتگوزارییە پزیشكییەكانی پێشكەشكراو كرد، هەروەها چاوی بە ژمارەیەك هاوڵاتی سەردانیكەر كەوت و گوێی لە پرسیار و پێداویستییەكانیان گرت و ڕێنمایی كرد كە بەدواداچوونیان بۆ بكەن.
    هەروەها سودانی كورتەیەكی لەبارەی پێشكەوتنی كارەكانی نۆژەنكردنەوە بۆ خرایەڕوو ، ئاڕاستەی كردن هەوڵەكان چڕتر بكەینەوە بەمەبەستی تەواوكردنی خێرای پڕۆژەكە، كە خزمەت بە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی پارێزگاكە دەكات.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بینای نەخۆشخانەی ڕومادی فێركاری دوای كۆنترۆڵكردنی لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش تووشی وێرانكارییەكی بەرفراوان بوو، كاریش بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی بەردەوامە، كە بریتییە لە نۆژەنكردنەوەی تاقیگەی ناوەندی بەتوانای 25 ژوور، ماڵی پزیشكەكان بە توانای 60 ژوور، و دروستكردنی بینای كۆلێژی پیشەسازی و نۆژەنكردنەوەی 5 هۆڵی نەشتەرگەری،و  زیادكردنی بینایەكی نوێ بۆ كلینیكەكانی ڕاوێژكاری كە 20 ژوور لەخۆدەگرێت، و هۆڵێكی چاوەڕوانی گەورە، هەروەها زیادكردنی بینایەك بۆ كرێكارانی خزمەتگوزاری لە دوو نهۆم، و نۆژەنكردنەوەی یەكەی سووتاوی و یەكەی تیشكدانەوە هەروەها نۆژەنكردنەوەی وێستگەی كارەبا و سەنتەری چاككردنەوە كە نوێنەرایەتی 70%ی قۆناغی دووەم دەكات.