ئەنجوومەنی نوێنەران كارنامەی كۆبونەوەكانی رۆژانی شەممە و یەكشەممەی داهاتوو بڵاو دەكاتەوە

سیاسی
  • 24-04-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی ئەنجومەنەكەی بۆ كۆبونەوەكانی شەممە و یەكشەممەی داهاتوو بڵاوكردەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە، “لە دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتوودا دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیازی هەمواركردنەوەی یەكەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە (8)ی ساڵی 1988، لەخۆدەگرێت "، ئاماژە بەوە دەكات كە “دانیشتنەكە دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواركردنەوەش لەخۆدەگرێت".
    لە راگەیندراوەكەدا ئاماژە بەوەیشكراوە ، "لە دانیشتنەكەدا دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتننامەی لێخۆشبوونی هاوبەش لە مەرجەكانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی لەنێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی كۆماری كۆریادا لەخۆدەگرێت"، هەروەها  "لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەمی ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەكانیشی لەخۆدەگرێت، كە لەلایەن ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشگێڕانەوە (هەڵوەشاوەتەوە) دەیانگرێتەوە".
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووەكە ، كۆبونەوەی ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنێكی نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی كۆماری تونس سەبارەت بە خزمەتگوزارییە ئاسمانییەكانی نێوان هەرێمەكانیان دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "كۆبونەوەی دووشەممەی داهاتوو خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ ڕەشنووسی یاسای پاراستنی خاوەندارێتی فیكری لەخۆدەگرێت".