بەغدا –INA
یەكێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند، وادەی دوو یارییەكەی دیكەی بۆ هەڵبژاردەكەمان دیاریكردووە ، كە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا لە چوارچێوەی هەردوو پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ یارییەكانی كۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٦ و جامی ئاسیای ٢٠٢٧ بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەكێتی تۆپی پێی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوە، تێیدا هاتووە رایگەیاند " هەڵبژاردەی نیشتمانیی لە 6ی حوزەیرانی داهاتوو لە جاكارتا لە یاریگای جیلۆرا بونگ كارنۆ لە كاتژمێر 3:30ی پاشنیوەڕۆ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەندەنوسیا دەبێتەوە ، دوا یاری پاڵاوتنەكان بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤێتنام دەبێت لە یازدەی حوزەیرانی داهاتوو، كە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە میوانداری دەكات، كاتژمێر نۆی ئێوارە".
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات