بەغدا - INA - فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی لیوا شێهاب جاهید، پلانێكی بۆ فراوانكردن و هەمەچەشنكردنی هێزی ئاسمانی ئاشكرا كرد، هاوكات ئامانجەكانی مەشقی هاوبەش لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئیتاڵیا دیاریكرد.
لیوا شیهاب جاهید فەرماندەی هێزی ئاسمانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA))ی ڕاگەیاند: "پلان هەیە بۆ فراوانكردن و هەمەچەشنكردنی چەكەكانی هێزی ئاسمانی بەپێی ئەركە مۆدێرنەكان".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانج لە مانۆڕە هاوبەشەكان لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئیتاڵیا ئامادەكارییە بۆ شەڕ و زیادكردنی متمانە و ئەزموون لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و گۆڕانكارییەكان لە ناوچەكەدا.