وەزیری بەرگری بەرنامەیەك بۆ بەهێزكردنی تواناكانی هێزی ئاسمانی ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 24-04-2024, 13:36
  • +A -A

    بەغدا - INA - فاتیمە ڕەحمە
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بەرگری سابت محەمەد عەباسی، بەرنامەیەكی بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانی هێزی ئاسمانی ڕاگەیاند.
    عەباسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: “هێزی ئاسمانی عێراق مانۆڕێكی هاوبەشی لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئیتاڵیا ئەنجامدا (مەشقی یەك كاتژمێر)، ئاماژەی بەوەشكرد، “ساڵی ڕابردوو هەمان مانۆڕ لەگەڵ هێزی ئاسمانی فەرەنسا ئەنجامدرا”.
    ڕوونیشیكردەوە، "ئەم چوارچێوەیە دێتە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەت بۆ پەرەپێدان و بەرزكردنەوەی تواناكانی شەڕی هێزی ئاسمانی عێراق و دابینكردنی نوێترین چەك و كەرەستەی بۆی".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزارەتی بەرگری بەرنامەیەكی هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانی هێزی ئاسمانی لە هەڵبژاردنی ئەو چەكە پێشكەوتووانەی كە گۆڕەپانی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق پێویستی پێیەتی"، جەختیشی لەوە كردەوە كە "محەمەد شیاع  سودانی، سەرۆك وەزیران ڕێبازێكی گشتی هەیە بۆ پەرەپێدانی چەك".