بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای دژە تیرۆر دەستگیركردنی سێ تیرۆریست و بازرگانێكی مادەی هۆشبەری لە ناوچە جیاجیاكان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای دژە تیرۆر، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوە كردووە، "لە چوارچێوەی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە هەماهەنگی و هاوكارییەكانی نێوان قارەمانانی دەزگای دژە تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش لە هەرێمی كوردستان، توانیمان یەكێك لە داواكراوەكان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بكەین"
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان، دەزگای دژە تیرۆر توانیویەتی تیرۆریستێك لە قەزای ئەبوغرێبی پایتەختی بەغدا دەستگیربكات".
ئاماژەی بەوەشكرد، "مەفرەزەكانی دەزگاكە توانیان یەكێك لە ئەندامانی چەتەكانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربكەن".
لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان، "دەزگای دژە تیرۆر توانی بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای بەسرە دەستگیر بكات".