ووتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم: سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

سیاسی
  • 24-04-2024, 13:24
  • +A -A

    هەولێر -INA
    نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەچێتە بەغدا. 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دڵشاد شەهاب، ووتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە لێداونێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند  لەماوەیەكی نزیگدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەردانی بەغدا دەكات.
    ووتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم وتیشی : "لە كۆبوونەوەكەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت چەند پرسێك تاوتوێ دەكرێن، لەنێویشیاندا بەشداریی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە كار بۆ بەشداریی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات".
    دڵشاد شەهاب ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە "بەهۆی ئەو ململانێیە سیاسییانەی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی ڕابردوودا هەبوون، زیانێكی زۆر بە هەرێمی كوردستان گەیاندووە، بۆیە ئێستا كاتی هاتووە، ناكۆكییەكان بەلاوە بنێین و بوونی پەرلەمانێك كە نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی سەرجەم چین و توێژەكانی گەلی كوردستان بكات ".
    ووتەبێژ سەرۆكایەتی حكومەت وتیشی:ئەم سەردانانەی سەرۆكی هەرێم بەردەوام دەبێت بۆ بەغدا، بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەت، بەشداریكردنی لە كۆبونەوەكانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.