سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی هێزی ئاسمانی كرد: تابلۆی شەرەفمەندیان لە مێژوو تۆمار كرد

سیاسی
  • 24-04-2024, 11:38
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پیرۆزبایی لە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی كرد بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هێزی ئاسمانی عێراقی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA )  تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران"بەبۆنەی نەوەد و سێهەمین ساڵیادی دامەزراندنی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم كارمەندانی هێزی ئاسمانی دەكەم لە، فڕۆكەوان، ئەندازیار، كەشتیوانی، تەكنیكار، ئەفسەر، پلەدار، و كارمەندانی هەموو پسپۆڕییەكان، كە نایابترین دەستكەوت و پاڵەوانێتییان تۆماركردووە ".
    هەروەها وتیشی قارەمانێتی و خوێنی پاكیان لەبیرە بۆ بەرگریكردن لە سەروەری و كەرامەتی عێراق، تابلۆی شەرەفمەندیان لە كتێبی مێژوودا تۆماركرد لە سەركەوتن بەسەر تیرۆردا، كە لە یادەوەری هەموو جیهاندا بە نەمری دەمێنێتەوە.