سەرۆك وەزیران فەرمانی كرد بە تەواوكردنی وێستگەی كارەبای ئەنبار بەپێی تایبەتمەندییە پێویستەكان كە بۆی دانراوە

سیاسی
  • 24-04-2024, 11:29
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی كرد بە تەواوكردنی وێستگەی كارەبای ئەنبار بەپێی تایبەتمەندییە پێویستەكان كە بۆی دانراوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA  ) تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی پڕۆژەی وێستگەی كارەبای ئەنباری كرد لە ناحیەی فورات، لە میانەی سەردانەكەیدا كە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە پارێزگاكە، هەروەها سەرۆكی ئەجومەنی وەزیران لە بارەگای پڕۆژەكە، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار ئەنجامدا و پێداچوونەوەی بە وردەكاری و بەڕێوەچوونی كارە جێبەجێكارییە بەردەوامەكان كرد، كە گەیشتووەتە قۆناغە پێشكەوتووەكانی كاركردن ".
    هەروەها بە گوێرەی راكەیندراوەكە سودانی " گوێی لە پێشنیارەكانی تیمی ئەندازیاری گرت و فەرمانی كرد خێرا بكەن لە تەواوكردنی بەگوێرەی تایبەتمەندییە پێویستەكان، هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە هیچ بیانوویەك نییە بۆ دواخستن دوای ئەوەی حكومەت هەموو پێداویستییەكانی تەواوكردنی وێستگەكەی دابین كرد".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەی بۆ دۆخی خزمەتگوزاری كارەبا كرد لە سەرانسەری پارێزگاكە و بەدواداچوونی بۆ پڕۆژەی غازی عەكاز كرد، كە دوای تەواوبوونی سووتەمەنی بە وێستگەی كارەبای ئەنبار دەدات".


    جێگای باسە وێستگەی كارەبای ئەنبار بە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەكان دادەنرێت و كاركردن تێیدا لە ساڵی 2013 ەوە دەستی پێكردووە و بەهۆی داگیركردنی پارێزگاكەوە لەلایەن چەتە تیرۆریستییەكانی داعشەوە، كاركردن لە پڕۆژەكە بۆ نزیكەی 8 ساڵ ڕاگیرا و لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەت دایە بۆ لابردنی بەربەستەكان لەبەردەم پڕۆژە دواكەوتووەكان، كاركردن لە پڕۆژەكە لە كانوونی یەكەمی 2022 دەستیپێكردەوە، كە ئەمڕۆ ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەكە گەیشتۆتە 50%.


    هەروەها وێستگەكە لە چوار یەكەی غاز پێكهاتووە بە توانای (273) مێگاوات و دوو یەكەی هەڵم (275) مێگاوات و ئامانجی پڕۆژەكە دابینكردنی توانای كارەبایە بە تۆڕی نیشتمانی (1640) مێگاوات و غازی سروشتی ناوخۆیی لە كێڵگەی غازی عەكازەوە وەك سووتەمەنی بەكاردێت بۆی، بەم شێوەیە تێچوونی بەرهەمهێنانی وزە كەم دەكاتەوە و سەقامگیری دابین كردن مسۆگەر دەكات.