بهغدا-INA - ئەمنە ئەلسەلامی
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی وزە کەمبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتی نەوتی ڕاگەیاند و وێڕای ئاشکراکردنی ئامارەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دەستبەسەرداگرتن، ههروهها دووپاتیکردەوە کە هیچ سەرپێچییەک بەرامبەر بە بۆرییە نەوتییەکان لە ماوەی ئەمساڵدا تۆمار نەکراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە، لیوا زهفێر ئەلحوسهینی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەکە توانی، لە ماوەی 1/1/2024 تا 4/23/2024، دەست بەسەر 226 ترۆمبێڵ و ٢٣ شوێن، و ٢٢٦ تۆمەتبارن بە قاچاخچێتی و دزینی نەوتدا بگرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرجەم تۆمەتباران گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون.
ههروهها ئەو بڕە سووتەمەنیەی لەماوەی پێشوودا دەستی بەسەردا گیراوە 5 ملیۆن لیتر بووە، ڕوونیشیکردەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە کارەکانی قاچاخی بەڕێژەی لەسەدا 98 کەمکردووەتەوە، لەکاتێکدا هیچ سەرپێچییەک یان دزیکردنێکمان کە بۆری نەوتی کردبێتە ئامانج بەهیچ شێوەیەک ئێمە تۆمارنەکردووە.