عێراق و ڕووسیا جەخت لەسەر گرنگی پەنابردن بۆ پرەنسیپی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان دەکەنەوە

سیاسی
  • 23-04-2024, 22:42
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئیگۆر زوبف، جێگری وەزیری ناوخۆی ڕووسیا بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی، جەختیان لەسەر گرنگی پەنابردن بۆ پرەنسیپی دیالۆگ و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە پەراوێزی دوانزەهەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵا سەبارەت بە پرسە ئەمنییەکان کە لەشاری سانت پترسبۆرگ لە ڕووسیا، لەگەڵ ئیگۆر زوبف یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی کۆبووەوە. 
    ئاماژەی بەوەشکرد ئه‌عرەجی لەگەڵ زۆپف گفتوگۆی لەسەر بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامیی هاوکارییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی زانیاری کردووە، هه‌روه‌ها ئه‌عره‌جی دوا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیدا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی خسته‌روو.
    هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی پەنابردن بۆ پرەنسیپی دیالۆگ و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان و ڕزگارکردنی جیهان لە کاردانەوەی شەڕە مەترسیدار و تێکدەرەکان كرده‌وە.