لیژنەی گەڕاندنه‌وه‌ی ئاوارەکان گەڕانەوەی ٣٥٠ خێزان بۆ قەزای یەسریب ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 23-04-2024, 21:15
  • +A -A

    به‌غدا-INA - فالیح عوبەیدی
    ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، گەڕانەوەی 350 خێزانی بۆ قەزای یەسریب، باشووری سەلاحەدین ڕاگەیاند، هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ پارێزگا، محەمەد ئەلبەڵداوی، گرنگترین پایەکانی کە ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی خێزانەکان دەستنیشانکرد.
    سەرۆکی لیژنەی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە باشووری پارێزگای سەلاحەدین، مەنسور عەواید، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دووپاتکردەوە، کە دوای بڕیاری حکومەت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە سەرەتاییەکانیان و داخستنی کەمپەکان لە 30ی تەمموزدا، بۆمان دەرکەوت کە خواستێکی زۆر لە نێو هەموو ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ گەڕانەوە، ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا زیاتر لە 350 خێزان گەڕاونەتەوە دەڤەری یەسریب و ناوچەکانی باشووری پارێزگار، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم خێزانانە بەسەر دوو ناوچه‌دا دابەشکراون، ناوچەی کەناڵی ٣٤ و ساتری خۆڵ."
    وتیشی" هەفتەی داهاتوو  400 خێزانی دیکە ده‌گەڕێته‌وه‌، بەمەش ژمارەی گەڕاوەکان دەگاتە 2500 خێزان بۆ ناوچەکانی خۆیان لە باشووری پارێزگاکە، بەتایبەتی لە جەرگەی دوجەیل و قەزای یەسریب".
    لە بەرامبەردا په‌رله‌مانتار محەمەد ئەلبڵداوی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاند" لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی بە ئامانجی ئاسایش و سەقامگیری و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی باشووری پارێزگای سەلاح الدین لە قەزای یەسریب، گەشتێکمان بەناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی دامەزراوە حکومییەکان ئەنجامدا، بە یاوەری بەڕێوەبەری قەزاکە و لیوای 41ی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی، ودیاره‌ ئه‌مه‌ چەند هەفتەیەکە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ئەو ناوچانە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکان کە لە دەرەوەی پارێزگا بوون، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی پشکنینی ئەمنی خۆیان ڕوویان لە گەڕانەوە کردووه‌، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌هەوڵێکی گەورە لەم ناوچەیەی هه‌یه‌ بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆیان، ئەمە جگە لە ئاستێکی بەرزی هاوکاری هاوڵاتیان وپێداگرییان لەسەر گەڕاندنەوەی ژیان بۆ ئەم ناوچانە و هاوکاریکردنیان له‌لایه‌ن کوڕانی هۆزه‌كان بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی ناکۆکی و كێشه‌کانی ناوچەکە، کە بەشدارییەکی گەورەی کرد لە گەڕانەوەی خێزانەکان."
    ڕاشیگەیاند" یەکێک لە بناغە گرنگەکانی پڕۆسەی دامەزراندنی ئاسایش هاوکاری هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌یه‌ لەگەڵ هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لە لیوای ٤١، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێڕی و كارمه‌ندان لە بەش و دامودەزگاکان.