بهغدا-INA- ڕەشا محمد
ئەمڕۆ سێشەممە، لە بارەگای کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی میسر، بە بەشداریی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراق، کارەکانی لیژنەی تەکنیکی میدیای عەرەبی دەستیپێکرد، هاوکات لیژنەکە زیاتر لە 100 بەرهەمی وەرگرت بۆ کێبڕکێکردن لە بواری تەکنیکی وخەڵاتی لیژنەی ڕاگەیاندن.
نوێنەری تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراق، عەلی سەباح، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەکە 102 بەرهەمی لە وڵات و دامەزراوە جیاجیاکان وەرگرتووە، لەوانەش تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی، بۆ کێبڕکێکردن بۆ خەڵاتەکانی لیژنەی ڕاگەیاندنی تەکنیکی کە لەلایەن کۆمکاری عەرەبیهوه رێكخراوه، لەنێویاندا ٤٢ بەرهەم کە باس لە فیلمی دیکۆمێنتاری و فلاشی هۆشیاری تەلەفزیۆنی دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق بە نوێنەرایەتی تۆڕی ڕاگهیاندن، لەم کەرتەدا زۆر جیاواز بوو و بەشداری زیاتر لە فیلمێکی دیکۆمێنتاریی کرد کە لە ناوەڕۆک و پەیامەکەیدا گرنگ بوو.
جەختیشی کردەوە عێراق پێشنیاری کرد کە پرسی فەلەستین وەک تەوەرێکی سەرەکی بۆ مەترسی و قەیران و کارەساتەکان زیاد بکرێت، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو شتانەیە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە هەندێک وڵاتی عەرەبی ڕوویداوە، هەروەها بۆ باشی لە کارە بەشداربووەکاندا. پێشنیازەکە پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەبی کرا، وڕایگەیاند کە ئەم تەوەرە تەوەری سەرەکی ئەمساڵە، و دەنگیان بە قبوڵکردنی دا.
ئاماژەی بەوەشکرد دڵنیایە سەرجەم بەشداربووان بەرهەمی شایستەی کۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبی و شایستەی ئەم خەڵاتەیان پێشکەشکرد، پێشبینیش دەکەین عێراق لەسەر پۆدیۆم بێت لەژێر ڕۆشنایی ئەو بەرهەمە هونەریانەی کە لەلایەن تۆڕی ڕاگهیاندنهوە پێشکەشکران ولهلایهن پسپۆرانهوه ستایشی كران.
ههروهها وتی" عێراق پێشنیارێکی پێشکەشکرد بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی تایبەت بە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و شەڕی سەریان. لەلایەن لیژنەکەوە قبوڵکرا و چاوەڕێی دەنگی کۆتایی دەکەین لەسەر ئەم پێشنیازە.