بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی لە چیای حەمرین ڕاگەیاند.
فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاند" بە هەوڵی بەرز و بەدواداچوونێكی ورد وبهپێگەیشتنی زانیاری هەواڵگریی زۆر، بهدهستی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانج/هاوبەش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان، و دوای ئەوەی فڕۆکەکانی ئێف-١٦ فالکۆنەکانی هێزی ئاسمانی هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر یەکێک لە حەشارگەکانی تیرۆرستانی داعش لهکاتژمێر ٠٨:١٠ی بەیانی ئەمڕۆ هێزێک لە فیرقەی یەکەمی ناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و فەوجی سیخوڕی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی چوونە دەرەوە بۆ گەڕان بەدوای شوێنی هێرشهكه وهێزەکە تەرمی دوو تیرۆریستی مەترسیدار لە سەرکردەکانی داعش دۆزیوەتەوە، لەگەڵ بڕێك له چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەر بە ئەندامانی باندە تیرۆریستییەکانی داعش.