بەغداد/ INA
وەزارەتی گەیاندن ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بەمنزیکانە پۆستەی عێڕاقی دەچێتە بواری بازاڕکردنی ئەلکتڕۆنی جیهانیەوە.
بەیاننامەی وەزارەت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەیدا بەوەی کە هیام یاسری وەزیری گەیاندن سەرۆکایەتی کوبوونەوەیەکی گرنگی کرد بۆ کارگێڕی باڵای کۆمپانیای گشتی پۆستە و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.
ئاماژەشی بەوەدا کە لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باس لەمیکانیزمەکانی کاراکردنی پڕۆژەی بازاڕکردنی ئەلکتڕۆنی لە سەکۆ جیهانیەکانەوەکرا لەڕێگای کۆمپانیای پۆستەوە ، بۆ دانانی پلانێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، ئەویش لەڕێگای بونیادنانی سەکۆیەکی تایبەت بەپۆستە کە بەهۆیەوە هاووڵاتی توانای هەبێت بازاڕکردنی ئەلکتڕۆنی ئەنجام بدات لە بازاڕگەکانی جیهاندا.