پیشەسازی جەنگی: کاردەکەین بۆ بەجێکردنی پیشەسازی سەربازی و شارستانی

ناوخۆ
  • 23-04-2024, 13:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA حەسەن فەواز
    دەستەی پشەسازی جەنگی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە مادەی مس دەخاتە نێو بەرهەمی شارستانی و ئۆتۆمبێلی کارەبایی سەربازی و شارستانی، جەختیشی لەوەکردەوە پشتیوانیکردنی بەردەوامی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی هۆکاری کردنەوەی چەندین کارگەبووە لە زۆربەی بوارەکاندا.
    سەرۆکی دەستەکە موستەفا عاتی حەسەن بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پشتیوانیکردنی مەزنی سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محمد شیاع سودانی هۆکاری کردنەوەی چەندین کارگەن لە چەندین بواری گرنگدا، بۆ پشتیوانیکردنی هێزەئەمنیەکان لەبواری پیشەسازی سەربازی و چەک و تەقەمەنی  مامناوەندو سووک زریپۆش و دڕۆن و کامیراو دووربین و بەلەمی جەنگ و ئامێرەکانی گەیاندن.
    وتیشی کە دەستەکەمان ڕۆڵێکی گەورەی دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئابووری نیشتیمانی لەمیانەی بەجێکردنی پیشەسازی سەربازی و مەدەنی.