بهغدا-INA - نەسار ئەلحاج
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوت ستراتیژێکی حکومەتی ئاشکرا کرد بۆ زۆرترین بەرهەمی نیشتمانی و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ئابووری عێراق لە بازاڕەکانی نەوتی جیهانیدا، هاوکات جەختی لەسەر پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ زیادکردنی بەرهەمی نیشتمانیی وزەی پاڵاوتن.
وتەبێژی وەزارەتی نەوت، عاسم جیهاد، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ستراتیژی حکومەت و وەزارەت پەیوەستە بە وەبەرهێنانی گونجاوی سامانی نەوت و گاز، ئهمهش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ستراتیژەکە پێویستی بەوەیە تەنها پشت نەبەستن بەهەناردەکردنی نەوت، بەڵکو بههەمەچەشنکردنی ئەو سەرچاوانەی کە داهاتی نیشتمانی عێراق بەرز دەکەنەوە لە ڕێگەی پەرەپێدانی میکانیزمەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سامان، کە سەرچاوەی سەرەکی ئابووری نیشتمانه.
جیهاد ئاماژهی بهوهشدا، ئامانجی ستراتیژی حکوومهت، بهڕههمی نیشتیمانی بهڕههمه نهوتییهکان و پیشهسازی پاڵاوتن له عێراق زۆرترین بێت و نهوتی خاو بگۆڕێت بۆ بهڕههمی سپی، و گه یشتن به ئهولهویهتی خۆبژێوی و ڕاگرتنی هاورده کردن، ههڕوهها ورده ورده گواستنهوه بۆ ههناردهکردنی ئهو بهڕههمانه بۆ بازاڕەکان جیهان، ئاماژە بەوە دەکات کە گۆڕانکاری بۆ بازاڕکردن و بازرگانی بەرهەمی سپی داهاتی زیاتر لە هەناردەکردنی نەوتی خاو بەدەست دەهێنێت و بەشدارە لە بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە بازاڕەکانی نەوت و بازرگانیدا، هەروەها ئابووری نیشتمانی بەهێز دەکات و پاڵپشتی دەکات، کە ڕاستەوخۆ پشت بەو سامانە دەبەستێت".
هێمای بۆ ئەوەش کرد کەوەزارەتی نەوت ئەو ستراتیژەی گرتەبەر کە سەرۆک وەزیران ڕایدەگەیەنێت بە گۆڕینی 40%ی نەوتی خاو بۆ بەرهەمی نەوت، ساڵی ڕابردووش 7 هەلی وەبەرهێنانی ڕاگەیاند کە تیایدا داوای لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی کرد. بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ دەستهی وەبەرهێنانی نیشتمانی و پەرەپێدانی بەرنامەیەکی ئومێدبەخش وکۆمپانیاکان بانگهێشت کران بۆ دامەزراندنی ژمارەیەک پاڵاوگەی وەبەرهێنان، لەوانە پڕۆژەی وەبەرهێنانی پاڵاوگەی میسان بە توانای 150 هەزار بەرمیل، پڕۆژەی پاڵاوگەی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا بە توانای 70 هەزار بەرمیل، پڕۆژەی هایدرۆجینکردنی نەوتی ڕەش لە پارێزگای بەسرە بە توانای 30 هەزار بەرمیل، هەروەها پڕۆژەی پاڵاوگەی ناسریە لە پارێزگای زیقار بە توانای 150 هەزار بەرمیل، هەروەها پڕۆژەی پاڵاوگەی سەماوە لە پارێزگای موسهننا بە توانای 150 هەزار بەرمیل ، و هەروەها پڕۆژەی پاڵاوگەی ئەلکوت لە پارێزگای واست بە توانای 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکانی ئەلسەمود لە بێجی، کە تواناکانی دەگاتە نزیکەی 280 بۆ 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا وەک توانای پاڵاوتنی دوای ئۆپەراسیۆنەکانی نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوە، و دوای ئەوەی پاڵاوگەی کهربالا هاتە ناو بەرهەمهێنانی نیشتمانی و هەروەها دوای زیادکردنی یەکەی چوارەم بە توانای 70 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە پاڵاوگەکانی باشوور، بەرهەمهێنان بوو بە نزیکەی 280 هەزار بەرمیل لە توانای پاڵاوتنی باشوور بۆ پاڵاوتنەکانی باشوور جگە لە پڕۆژەکانی تر، و ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر بەرهەمهێنانی نیشتمانی پیشەسازییەکانی پاڵاوتن کە نوێنەرایەتی بازاڕ و خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییە بەرزەکان دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد دوای گەیشتن بە خۆبژێوی، عێراق هەوڵدەدات ستراتیژییەک جێبەجێبکات کە ڕۆڵی ئابووریی خۆی لە بازاڕەکانی نەوتی جیهانیدا بەرزبکاتەوە و وەزارەتەکە ئارەزووی زیادکردنی بەرهەمی نیشتمانیی وزەی پاڵاوتە و ڕاگەیاندنی بانگهێشتکردنی نیشتمانی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ وەبەرهێنان نوێنەرایەتی گۆڕانکاری لە ستراتیژی حکومەت دەکات بەرەو هاندانی وەبەرهێنان لە کەرتی یەکلاکردنەوە و پاڵاوتنی نەوتی خاو ئاسۆی نوێ بۆ کۆمپانیا نیشتمانی و بیانییەکانی تایبەتمەند لەم بوارەدا دەکاتەوە.
ئهوهشی راگهیاند كهحکومەت و وەزارەت کار لەسەر چەند میحوەرێک دەکەن بۆ سەروەت و سامان، لەوانە میحوەرەکەی بەکارهێنانی ناوخۆ بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان و گرنگیدان بە تایبەتمەندییەکان، میحوەرەکەی هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەهێزکردنی ڕۆڵی عێراق لە بازاڕە جیهانییەکان، هەروەها میحوەرەکەی زۆرترین بەرهەمی نیشتمانی لە پیشەسازییەکانی پاڵاوتن و وەبەرهێنانی گونجاوی غازی پەیوەندیدار یان سروشتی، كهئهمهش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ستراتیژی حکومەت پەیوەستە بە گرێبەستێک بۆ هاوبەشی پڕۆژەی یەکگرتوو کە چەندین میحوەر لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا پڕۆژەی یەکگرتوو کە دەرهێنانی نەوت و وەبەرهێنانی غازی پەیوەندیدار لەخۆدەگرێت لەگەڵ دامەزراندنی وێستگە کارەباییەکان، پاڵاوگەیەک، پیشەسازییەکانی پترۆکیمیایی و ئەوانی دیکە کە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی سامانی عێراق.
سەبارەت بە پاڵاوگەی فاو، جیهاد دووپاتی کردەوە کەپڕۆژەی پاڵاوگەی ئەلفاو و پیشەسازی پترۆکیمیایی یەکێکە لە پڕۆژە ئومێدبەخشەکان لە پیشەسازی پاڵاوتن لە عێراق و یەکەم پڕۆژەیە کە لە بەندەرەکانی باشووری عێراق دامەزرا، حکومەتیش بریتییە لەکاردەکات بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی، ڕوونی دەکاتەوە کە پاڵاوگەکە کارگەیەکی پترۆکیمیایی، تانکی، سەکۆی هەناردەکردن و هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لەخۆدەگرێت کە بەشدارە لە بەدەستهێنانی پڕۆژەیەکی یەکگرتوو بە ئامانجی وەبەرهێنان و هەناردەکردنی ئەم بەرهەمانە.”
جەختیشی لەوە کردەوە کە دامەزراندنی پاڵاوگەکە لە بەندەری هەناردەکردنی نەوتی عێراق نوێنەرایەتی نەرمییەکی بەرز دەکات لە پرۆسەی بەبازاڕکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و گەرەنتی داهاتی زۆر دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد كهحکومەت هیوادارە ئەم پڕۆژەیە یەکێک بێت لەو پڕۆژە ئومێدبەخشانەی کە لەلایەن دامەزراوەی نەوتییەوە دامەزراوە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی حکومەتی چین.
ڕوونیشیکردەوە كهپاڵاوگەکە توانای پاڵاوتنی وڵات بە بڕی 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەکاتەوە و وێستگەیەکی پترۆکیمیایی و تانک و دامەزراوەکانی لەخۆدەگرێت و بە یەکێک لە پڕۆژە زەبەلاحەکانی هەرێم دادەنرێت".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات