بەغداد/ INA
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانە هاوبەشەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە لەچیای حەمرین گورزێکی ئاسمانی دژبە مۆڵگەکانی داعش وەشاندووە.
بەیاننامەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەدا کە پاش بەدووداچونێکی چڕ وبەدەستهێنانی زانیاری ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی وهەماهەنگی لەگەڵ شانەی بەئامانجگرتنی سەربە فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکان هێزی ئاسمانی گورزێکی کوشندەی ئاڕاستەی مۆڵگەیەکی داعشی تیرۆریست کرد لە زنجیرە چیای حەمرین / کەرتی فەرماندەیی دیالە لەکاتژمێر ۰۸۱۰ ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و کوشتنی ژمارەیەک تیرۆریستی لێکەوتەوە.