په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ڕه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان هه‌وڵه‌کانی سه‌ڕۆک وه‌زیران بۆ بنیاتنانی هاوبه‌شی ستراتیجی له نێوان عێراق و تورکیا به‌ڕز ده‌نرخێنێت

سیاسی
  • 23-04-2024, 10:34
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی بۆ بنیاتنانی هاوبەشی ستراتیجی ڕاستەقینە و درێژخایەن لە نێوان عێراق و تورکیا بەرزنرخاند.
    لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه‌“هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە پەیوەندیدارە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بنیاتنانی هاوبەشی ستراتیژی درێژخایەنی ڕاستەقینە لە نێوان عێراق و تورکیا بە نرخ دەزانین، کە ئەمڕۆ لە سەردانەکه‌ی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی ئاو، ئاسایش، وزە و ئابووری گه‌یشته‌ لوتكه‌.
    ئاماژەی بەوەشکرد واژۆکردنی ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی گرنگ لەنێوان هەردوو وڵاتدا، گرنگترینیان واژۆکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و تورکیا و ڕێککەوتنی چوارچێوەیی بوو بۆ هاوکاریکردن لەبواری ئاودا، کە میکانیزمەکانی لەخۆدەگرێت و چارەسەری ڕیشەیی بۆ تەواوی سیستەمی ئاو و هاوبەشییەکی کاریگەر بەدەست دەهێنێت بە ئامانجی دڵنیابوون لە دابینکردنی ئاو  و ئاسایشی خۆراک بۆ عێراق.
    هه‌روه‌ها وتی" جگە لە ڕێککەوتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق، تورکیا، قەتەر، و ئیمارات سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، کە بەشدار دەبێت لە هاندانی گەشەی ئابووری و پتەوکردنی پەیوەندییە هاوکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی گەیشتن بە یەکگرتنی ئابووری و هەوڵدان بەرەو ئابوورییەکی بەردەوام لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا."
    لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەت و هەنگاوە ئەرێنییەکان دووپاتکردەوە لە هەوڵەکانی بۆ بنیاتنانی پەیوەندییە ستراتیژییە یەکگرتووەکان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بەو هیوایەی ئەم هەنگاوانە ببنە خاڵی وەرچەرخانێکی ڕاستەقینە لە سیاسەتی دەرەوەی عێراقدا.