بهغدا-INA
موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ کرانەوە لەگەڵ دەوروبەری ناوچەیی و نێودەوڵەتی و پێویستی بەغدا بۆ پەیوەندییە ئابوورییە دووقۆڵییەکان نەک سەربازی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی مەندەلاوی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئێوارەی دوێنێ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین مەندهلاوی، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی پێشوازی لە کۆمەڵێک پسپۆڕی نێودەوڵەتی وتوێژەرانی نوێنەرانی سەنتەری چاتام هاوس بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە لەندەن كرد.
لە میانی دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی ناوخۆیی تاوتوێ کران، دیدگای عێراقیش بۆ ئایندەی پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خرایەڕوو، هەروەها مەندهلاوی جەختی لە پێویستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پەیوەندییە دووقۆڵی و ناسەربازییەکان لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بوارەکانی دیکە لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانییەکە كردهوه، وپەرۆشی عێراق دهربڕی بۆ كرانهوهی خۆی لەگەڵ ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکەی بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گهلانی ناوچهكه بکات.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا، بەتایبەتی ئەوەی لە فەلەستین ڕوودەدات. سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت هەڵوێستی پتەوی عێراقی نوێکردەوە لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین و ئیدانەکردنی تاوانەکانی داگیرکاری، وهۆشداریدا لە جددییەتی تاوانە بەردەوامەکانی جینۆسایدی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی غەززە سەبارەت بە ئاشتی ناوچەیی و جیهانی، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ناوچەکە سەقامگیری و ئاسایش بهخۆیهوه نابێنێت تا ئەم قەوارە تیرۆریستییە بوونی ههبێت، وچارەسەریش ئهوهیه کۆتایی بە داگیرکاریی بهێنرێت و دەوڵەتێکی فەلەستینییە کە قودسی پیرۆز پایتەختی بێت دابمهزرێت.