بەغداد-INA
بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا رایگەیاندوە : رۆژی دووشەممە "عومەر بەرزانجی" بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلاین و یاسایی،لە باڵاخانەی وەزارەت پێشوازی لە "ئیلبروس کوتراشیڤ"باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکانی کاروباری سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری کرا،هەروەک هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بەرژەوەندی هاوبەش ئاڵوگۆڕ کرد و لە دیدارەکەدا تاوتوێی هەندێک لە پرۆژە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان کرا کە لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خراوەتەڕوو.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا :- بەرزنجی بریکاری وەزارەت پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییە پتەوەکانی نێوان عێراق و ڕوسیا دەربڕی و جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کردەوە.
لەبەرامبەردا باڵیۆزی ڕووسیا جەختی لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە هەموو بوارەکاندا.