هه‌ولێر-INA
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌دوایی سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ عێراق و كۆبوونه‌وه ودیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆمار ومحه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته شاری هه‌ولێر وله‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا.
بڕیار وایه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم و ئه‌ردۆگان و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی ساز بكرێت.