بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کرد کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ ٢٠ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی کە قودس پایتەختی وڵاتەکەی بێت دووپاتکردەوە.
ئەردۆغان لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی حکومەت لە ناوەڕاستی بەغدا، وئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بهدواداچوونی بۆ كرد، ڕایگەیاند" عێراق وڵاتێکی دراوسێیە و هاوبەشی زۆرمان لەگەڵیدا هەیە. ئێمە ئیرادەیەکی سیاسیمان هەیە بۆ پاڵنانی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا بۆ پێشەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو یاداشتانەی واژۆکراون، خاڵی وەرچەرخانن لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق، ڕوونیشیکردەوە هەماهەنگی پێویست بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی تەواوی ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ عێراق واژۆکراون.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کەهاوکاری لە پرسی ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەگەڵ سەرۆک وەزیران تاوتوێ کراوە، وجەختی لە ئامادەیی ئەو بۆ پشتیوانی لە حکومەتی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، وتی" ئێمە سوورین بۆ بەشداریکردن لە ڕێڕەوی گەشەپێدان بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بازرگانی".
سەرۆک کۆماری تورکیا دووپاتی کردەوە" ئێمە لیژنەیەکی تورکی-عێراقیمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لەسەر بنەمای زانستی و عەقڵانی دامەزراند، ڕوونیشی کردەوە کە کاریگەرییەکانی ستەمی زایۆنیستەکان لە غەززە تاوتوێ کرا و لەسەر هەنگاوە هاوبەشەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە گفتوگۆمان کرد و ئێمە پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین دەکەین کە قودس پایتەختی بێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا راگهیاند گفتوگۆ کرا بۆ دامەزراندنی لیژنەیەکی هەمیشەیی بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی ئاو لەگەڵ عێراق وجەختیشی کردەوە دوای بەغدا سەردانی هەولێر دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییە هاوبەشەکان.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆتاییدا وتی: سوپاسی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی دەکەم بۆ میواندارییە گەرمەکەی.