سەرۆک وەزیران: ڕێگای گەشەپێدان ناوچه‌كه‌ لە ڕووی ئابوورییەوە دەجوڵێنێت

سیاسی
  • 22-04-2024, 17:41
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران دووپاتیکردەوە کە ڕێگە بە هیچ هێزێک نادەین کە خاكی عێراق وەکو شوێنی هەڵدانی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنێت، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێگای گەشەپێدان ناوچەکە لە ڕووی ئابوورییەوە دەجوڵێنێت.
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی حکومەت لە ناوەڕاستی بەغدا، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) به‌دواداچوونی بۆ كرد ڕایگەیاند" سیاسەتەکەمان پەیوەستە بە هاوسەنگییەوە، و پرەنسیپمان هەیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و دراوسێیەتی باش، ورێککەوتنی جۆراوجۆر لەگەڵ لایەنی تورکیا سەبارەت بە ئاستی ئاو واژۆ کراوە، هەروەها ڕێککەوتننامە واژۆ کراوە کە سیستەمی ئاودێری بۆ ماوەی 10 ساڵ مۆدێرن دەکات، کاریگەرییەکانیشی بە ڕوونی هەستی پێدەکرێت بەتایبەتی سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق”.
    سودانی وتی" ئەمڕۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی چوارلایەنە واژۆ کرا، کە پرەنسیپەکانی ڕێگای گەشەپێدان لەخۆدەگرێت و ڕێگای گەشەپێدان لە ڕووی ئابوورییەوە هەرێم دەجوڵێنێت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا ڕێگای گەشەپێدان نەک تەنها بۆ کورتکردنەوەی مەوداکانە، بەڵکو دەگۆڕێت بۆ پردێک کە گەلان و کولتوورەکانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لە هەمان کاتدا رێگای گەشەپێدان پاڵپشتی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکات.
    سەرۆک وەزیران ڕوونی کردەوە کە ئاسایشی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆی لەسەر کرا، وجەختیشی لەوە کردەوە کە ئاسایشی تورکیا و عێراق یەکە و دابەشنەکراوە.
    سودانی جەختی لەوە کردەوە " ئێمە لە دەستووری عێراقەوە دەست پێدەکەین و پابەندین بەوەی کە ڕێگە نەدەین هیچ هێزێک خاكی عێراقی بکاتە شوێنی هەڵدانی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کەقودس هێمایەکی ئیسلامییە و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی فەلەستین جێگەی قبوڵکردن نییە.