سەرۆک وەزیران و ئەردۆگان سەرپەرشتی یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنی چوارینەیی دەکەن لەنێوان عێڕاق و تورکیاوقەتەڕو ئیماڕات

سیاسی
  • 22-04-2024, 17:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی و سەرۆکی تورکی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتیان سەرپەرشتیکرد لەنێوان وڵاتانی عێڕاق و تورکیاو قەتەڕو ئیماڕات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی کرد بەوەی کە  سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی وسەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرپەرشتی واژۆکردنی لێکگەیشتنێکیان کرد لەنێوان وڵاتانی عێڕاق و تورکیاو قەتەڕو ئیماڕات بەئامانجی هاوکاریکردن و هەماهەنگی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان .
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوکرد کە لەلایەنی عێڕاقی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس و ولەلایەنی تورکی وەزیری گواستنەوە عەبدولقادڕ ئۆڕاڵ ئۆغڵو ولەلایەنی قەتەڕی وەزیری گەیاندن جاسم سەیف سەلیتی و لەلایەنی ئیماڕاتیش وەزیری وزە سوهەیل محمد مزروعی واژۆی لێکگەیشتنەکەیان کرد.
    شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە گوڕو تینی زیاتر بە گەشەی ئابووری دەدات و پەیوەندی ئابووری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی گەرم وگوڕتردەکات لەنێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژاوا و ئاسانکاری بۆ بازرگانی و گواستنەوەی نێودەوڵەتی دەکات.