بەغداد/ INA
وەزیری داد خالد شوانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە زیندانیانی خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
شوانی لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی لەمیانەی پڕۆگرامی پەڕەپێدانی شیاندنەوەی بەشەکانی چاکسازی وبەهاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنین کە ژمارەیەک زیندانی لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان وەک هاوکار مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
هەروەها بریکاری وەزیری داد بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاکسازی عێڕاقی زیاد تەمیمی وتی پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت تاکو هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کەشایستەی مووچەکەن لەهاوکارانی خاوەن پێداوستیە تایبەتەکان لەسەرجەم چاکسازیەکاندا.
تەمیمی وتی مووچەکە ئەوانە دەگرێتەوە کە خزمەتی ئەو زیندانیانە دەکەن کە خاوەن پێداویستی تایبەتن.