هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لەسەرتاسەری عێراق دەستیپێكرد

  • 12-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – پارێزگاكان – ا ه ع لە كاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمرۆ 12 ئایار 2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد. پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایانگەیاند بنكەكانی دەنگدان بە رووی دەنگدەران كراونەتەوە. ژمارەی كورسی پارێزگاكانی عێراق كە نزیكەی حەوت هەزار كاندید كێبركێی لەسەر دەكەن 329 كورسیە و دابەشكراون بەسەر پارێزگاكان بەپێی ژمارەی دانیشتوانیان، بەغداد 71 كورسی ,هەواڵر 16 كورسی ، ئەنبار 15، بەسرە 25، سلێمانی 18، قادسیە11،موسەنا 7 كورسی ، نەجەف12، بابل17، دهۆك12، دیالە 14، زیقار 19، سەڵاحەدین 12، كەربەلا 11، كەركوك 13، میسان 10 كورسی ، نەینەوا 34، واست11