ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

سیاسی
  • 22-04-2024, 12:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستیپێکرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لە مەراسیمی پێشوازییەکەدا سروودی نیشتمانی عێراق و تورکیا و نمایشی پاسەوانی شەرەف و سڵاوکردنی ئاڵای هه‌ردوو وڵات و تەقاندنی بیست ویەک گوڵڵه‌ تۆپ پێش كێش كران. 
    ئەمڕۆ دووشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، کە یەکەم سەردانە لە ماوەی ١٣ ساڵدا بۆ عێراق و لەلایەن  محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.
    سەردانەکە گرنگییەکی زۆری بەدەست دەهێنێت لە ژێر ڕۆشنایی پێویستی تاوتوێکردنی زۆرێک لە پرسه‌ هاوبەشەکان کە پێویستیان بە چارەسەر هەیە، بەتایبەتی پرسی ئاو و هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان وپرۆژه‌ی ڕێگای گەشەپێدان و هاوکاری ئابووری و بانکی و پرسی هاوبەشی ئەمنی.
    پێشبینی دەکرێت لە سەردانەکەدا  ڕێککەوتنی دووقۆڵی و یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆبكرێت لەسەر پرسه‌ دووقۆڵی و ستراتیژییەکان، هاوکات حکومەت دووپاتی دەکاتەوە کە پرسی ئاو و هاوکاری ئابووری بەتایبەتی ڕێگای گەشەپێدان، دیارترین شت دەبێت کە دەبێت گفتوگۆیان لەسەر بكرێت، لە کاتێکدا شارەزایان پێیان وایە کە سەردانەکە پاڵپشتی دیدگای حکومەت دەکات لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و دامەزراندنی هاوبەشی ستراتیژی لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەروەها نەهێشتنی قەیرانەکان بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.